٣ ئازار ٢٠٢٢ - ٠٥:٠٢
بڕیارنامەی کۆمەڵی گشتیی لە دژی روسیا پەسەند کرا

کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان لە سێھەمین رۆژ لە دانیشتنی لوتکەیی و تایبەتی خۆی بە دەنگی ئەرێ بڕیارنامەیەکی بۆ ئیدانەکردنی روسیا پەسەند کرد .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان ، وێڕای شەرمەزارکردنی ھێرشی روسیا بۆسەر ئوکراین ، خوازیاری کشانەوەی خێرای ھێزەکانی روسیا لە ئوکراین بوو .

بڕیرنامەکەی کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان بە 141 دەنگی ئەرێ ، 35 دەنگی بێلایەن و 5 دەنگی نا پەسەند کرا . 

وڵاتانی روسیا ، سوریا ، بێلاڕوس ، کۆریای باکوور و ئەریترێ دەنگی نایان دا بەم بڕیارنامەیە . 

ئانتۆنیۆ گوترێش سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان دەسبەجێ دوای پەسەندکرانی ئەم بڕیارنامەیە لە وتووێژ لە گەڵ پەیامنێران دا گوتی : سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئوکراین بە ئاڕاستەی جاڕنامەی رێکخراوی نەتەوەکان دەبێ رێزی لێ بگیردرێت . 

342/